كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “ئه‌رسه‌لان سه‌فیاری” خه‌ڵكی گوندی “گه‌زگه‌سه‌ك” كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به سه‌ختی بریندار ببوو، قاچێكی له ئه‌ژنۆوه بڕاوه‌ته‌وه و كه‌م ئه‌ندام بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌رسه‌لان سه‌فیاری” ڕۆژی هه‌ینی ٧ی ڕه‌زبه‌ر، له سنووری نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان كرا. نابراو ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی قورسی برینه‌كه‌ی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی هه‌ولێر كرا و له‌وێ قاچێكی له‌لایه‌ن پزیشكانی بسپۆڕهوه بڕایه‌وه.