به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌دان داری به‌ڕوو له ناوچه‌ی دیناركۆی ئیلام له‌لایه‌ن قازانجپه‌رستانه‌وه بڕدراوه و زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی ئیلام، بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان به واتای هاتنی لافاو، وشكه‌ساڵی، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و له‌ناوچوونی بوونه‌وه‌ره‌كانی ئه‌و پارێزگایه. دوژمنانی ژینگه و قازانجپه‌رستان له پێش چاوی مه‌ئموورانی ڕژیم و به هاوكاری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان دارستانه‌كان تاڵان ده‌كه‌ن و هه‌ست به به‌رپرسیاری له ئاست ئه‌و كاولكارییه ناكه‌ن.