به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌شێكی زۆر له دارستانه‌كانی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن قازانجپه‌ره‌ستانه‌وه بڕدراونه‌ته‌وه.
ژینگه‌پارێزانی سه‌رده‌شت ده‌ڵێن: بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان دیمه‌نێكی ناحه‌زی به سرووشتی ئه‌و شارستانه به‌خشیوه و داوا له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن سرووشت و ژینگه‌ی كوردستان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن. ژینگه‌دۆستان هه‌روه‌ها داوایان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردووه خۆیان له ئاست پاراستنی ژینگه به‌رپرسیار بزانن و ڕێگه به كه‌سانی هه‌ڵپه‌رست نه‌ده‌ن به ئاسانی دار به‌ڕووه‌كانی كوردستان ببڕنه‌وه.