کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كانی گوندی قشڵاق مله‌ له‌ سه‌قز

بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كانی گوندی قشڵاق مله‌ له‌ سه‌قز 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك كه‌سی هه‌ڵپه‌رست ده‌ستیان داوه‌ته‌ بڕینه‌وه‌ دارستانه‌كانی گوندی قشڵاق مله‌ی سه‌قز و زیانێكی زۆریان به‌ ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌یاندووه‌.

به‌ وته‌ی هاونیشتمانیان، دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی عه‌لی لوتفی و ئیبراهیم لوتفی خه‌ڵكی گوندی قشڵاق مله‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی خوڕخوڕه‌ی سه‌قز به‌ هاوكاری سه‌ردار عه‌زیزی خه‌ڵكی گوندی خۆشه‌یه‌ره‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سه‌رشیو كاری قاچاخی چێو ده‌كه‌ن. به‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیان داوه‌ته‌ بڕینه‌وه‌ دارستانه‌كان و زیانێكی زۆریان به‌ ژینگه‌ و سرووشتی ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.