به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاولە له داری دارستانەکانی چۆمی جەغەتوو لە سایین قەڵا، له‌لایه‌ن قازانجپه‌ره‌ستانه‌وه بڕدراونەتەوە.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی سایین قه‌ڵا، هه‌ندێك له ناوه‌نده‌كانی ڕژیم له پشت ئه‌و كه‌سانه‌ن كه سرووشتی كوردستان تاڵان ده‌كه‌ن و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له ئاست ئه‌و كاولكاریانه كه‌مته‌رخه‌من. پێشتر و له ناوچه‌كانی داڵاهووی كرماشان و شارستانه‌كانی بانه و مه‌ریوان هه‌واڵی له‌و شێوه بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زایه‌كانی ڕژیم خۆیان له ئاست پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان به‌رپرسیار نازانن و هیچ هه‌نگاوێك بۆ پاراستنی دارستانه‌كان هه‌ڵ ناگرن.