به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی باكووری كوردستان، ده‌وڵه‌تی توركیا به بیانووی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت دا هه‌موو دارستانه‌كانی چیای گاباری بڕیوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، داره‌كان پاش بڕینه‌وه له ته‌نیشت جاده‌كان دا كه‌ڵه‌كه كراون و به بارهه‌ڵگر بۆ ناوچه‌كانی دیكه ده‌گوازرێننه‌وه. به وته‌ی ژینگه‌دۆستان، ده‌وڵه‌تی توركیا له ساڵی ٢٠١٢ی زاینیه‌وه به بیانووی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت دا ڕووبه‌رێكی زۆر له دارستانه‌كانی پارێزگای شڕناخی بڕیوه‌ته‌وه، له‌ناوچوونی دارستانه‌كانی دیمه‌نێكی ناخهه‌ژێنی به پارێزگای شڕنا‌خ به‌خشیوه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه داوای كۆتایی هێنان به كاولكاری ده‌كه‌ن.