کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بڕینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی، بانه‌، سه‌وڵاوا و نه‌وسوود

بڕینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی، بانه‌، سۆڵئاوا و نه‌وسوود

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “سه‌یوان شیرمحه‌ممه‌دی”، خه‌ڵكی شاری ره‌وانسه‌ر، به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رژیم و سێ كوڵبه‌ری دێكه‌ به‌ ناوه‌كانی، “یووسف ماڵیان” خه‌ڵكی شاری موریوان، “مه‌ولوود عه‌بدۆڵڵاهی” خه‌ڵكی مه‌هاباد و “جه‌بار ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی بانه،‌ به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كان، بریندار بوون.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی رێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، به‌ ناوی “یووسف ماڵیان”، له‌ كاتی كۆڵبه‌ری له‌ به‌رزایه‌كانی سنووری سه‌وڵاوا، به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌، به‌ سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی رێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “سه‌یوان شیرمحه‌ممه‌دی”، خه‌ڵكی شاری ره‌وانسه‌ر، له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود، به‌ هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، به‌ سه‌ختی بڕیندار بوو. هه‌روه‌ها و له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “مه‌ولوود عه‌بدۆڵڵاهی” خه‌ڵكی مه‌هاباد و “جه‌بار ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی بانه‌، به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كانی به‌روێشكانی بانه‌، به‌ سه‌ختی بڕیندار بوون و ڕاگوێزی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.