به پێی ڕاپۆرته‌كان، كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا پێشنیازیان کردووە كه زه‌ختی زۆتر له‌سه‌ر کۆچبەران بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگرییان لێبکرێت بێنە ناو خاکی ئه‌م وڵاته‌وه.
به پی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كاربه‌ده‌ستانه پێشنیازیان کردووە کە ڕێکارێکی توند دژ بە ئەو کۆچبەرانە بگیرێتەبەر کە لە سنوری باشووری ئامریکاوە دەیانەوێت بێنە ناو خاکی ئه‌م وڵاته. هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئه‌م ڕاپۆرته، چەند پێشنیازێکی بۆ ڕێگری کردن لە کۆچی کۆچبەران له لایه‌ن ئه‌م كاربه‌ده‌ستانه‌وه باس ده‌كرێت، لەوانەش دروستکردنی پەرژینێک کە وزەی به‌رق لەسەربێت، پەرژینێک کە بەتەلی دڕکاوی دروستکرابێت و هه‌روه‌ها خەندەقی پڕ لە مار یان تیمساح. تا ئێستا کۆشکی سپی ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو زانیارییانە بڵاونەکردووەتەوە ئاماژەیان پێکراوە، بەڵام بونیادنانی دیوارێکی سنوری لە نێوان ئەمریکا و مەکسیک یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ترەمپ کە ھەر لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئامریکاوە کاری بۆ کردووە، لە ئێستاشدا بونیادنانی ئەو دیوارە سنورییە دەستیپێکردووە، پێنتاگۆنیش بڕی ٣ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری لە بودجەی سەربازی وڵاتەکەوە گواستووەتەوە و بۆ بونیادنانی دیوارەکە تەرخانکراوە.