ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هەنگی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی شاری سەردەشت حوکمی چۆڵ کردنیی ٦ ئاوایی لە سەر سنوورەکانی ئەم شارە ده‌ركردووه
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەزبەرە، هەنگی سەر سنووری شاری سەردەشت له بڕیارێكدا بە خەڵکی ٦ ئاوایی ئەم شارەی ڕایگه‌یاندووه کە بە زووترین کات نیشتەجێ بووانی ئەم ئاواییانە ماڵەکانیان ده‌بێ چۆڵ کەن. ئه‌م ئاواییانه كه له ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌رده‌شت هه‌ڵكه‌وتوون بریتین له، هه‌رزنێ، ئه‌شكانی خواروو، تیه‌ت، كارگێ، به‌ردان و گۆڕه‌شێر.