ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌ممه، له‌سه‌ر بڕیاری “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركییه، پێش به چوونی په‌ناخوازان له ڕێگای ده‌ریای ئێژه بۆ دوورگه‌كانی یونان گیراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، گاردی لێوارئاوای توركییه له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م هه‌وڵه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تێپه‌ڕبوون له‌م مه‌سیره ئاوییه‌یه. ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌ردۆغان له كاتێكدایه كه ناوبراو حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه سنووره‌كان به‌سه‌ر په‌ناخوزان ده‌كاته‌وه كه بچنه خاكی یه‌كێتیی ئۆرووپا. یه‌كێتیی ئۆرووپا، سه‌رۆك كۆماری توركییه‌ی به‌وه تاوانبار كردووه كه له په‌ناخوازان وه‌ك كارتی فشارێك بۆ سه‌ر ئه‌م یه‌كێتییه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ و ڕایگه‌یاندووه كه سنووره‌كانی به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا ناكاته‌وه.