كرێكارانی دوو كۆمه‌ڵی سه‌نعه‌تی گازی “ال.ان.جی” له ئۆستڕاڵیا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای گه‌وره‌ی “شورون”ی ئه‌مریكاوه به‌ڕێوه ده‌چن، بڕیاره له ڕۆژی ٧ی سێپتامبری ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست له كار كێشنه‌وه و مان بگرن.
له ئێستادا ٥٠٠ كرێكار له‌و دوو ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه كار ده‌كه‌ن و له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین. ڕۆژی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركتی “شورون” له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایانگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكاران درێژه پێ ئه‌ده‌ین به‌ڵام داوایان لێ ده‌كه‌ین ده‌ست بۆ مانگرتن نه‌بن تاكوو نرخی گازی “ال.ان.جی” نه‌ڕواته سه‌ره‌وه. كرێكاران له وڵامی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركت دا وتوویانه، تا حه‌قده‌سته‌كانمان به‌رز نه‌كرێته‌وه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهیمان بۆ دابین نه‌كرێت ده‌ست له ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵ ناگرین.
