ڕۆژی شه‌ممه‌٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نۆ ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری، ئاژانسەكانی میزۆپۆتامیا و ژن نیوز، كە ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر دەستبهسهركرابوون، بڕیاری زیندانی كردنیان درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر سەرنووسەری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا و ١٠ پەیامنێری ئاژانسەكانی میزۆپۆتامیا و ژن نیوز دەستبەر كران و دوای چوار ڕۆژ براونەتە داواكاری گشتی ئانكارا و لەلایەن داواكارەوە وتەیان لێوەرگیراوە و دوێنێ لەلایەن دادگاوە، بڕیاری زیندانیكردن بۆ نۆ كەسیان دەرچوە.