به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، دادستانی توركییه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤٩ كه‌سی به گومانی به‌شداری كردن له كودێتای ساڵی ٢٠١٦ ده‌ركرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دادگای توركییه بڕیاری داوه كه ٧٤ كه‌س له پارێزگای بالیكسیر، ٣٣ كه‌س له غازی عینتاب و ٤٢ كه‌س له پارێزگای بورسا ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه هێزی ئه‌منیه‌تی و نیزامیی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ن كه به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تۆڕی “فه‌تحوڵڵا گۆلێن” تۆمه‌تبار كراون. شایانی باسه ده‌وڵه‌تی توركییه هه‌تا ئێستا ده‌یان هه‌زار كه‌سی نیزامیی له‌م وڵاته، به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به كوودتا و ئه‌ندام بوون له گرووپی ناسراو به “فێتۆ” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.