ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا به فه‌رمی بڕیاری گران كردنی نان و سووته‌مه‌نیان ده‌ر كرد.
وێڕای ڕه‌دكردنه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌ی هه‌واڵی گران كردنی نرخی نان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته‌وه، “ئێحسان خاندووزی” وه‌زیری ئابووری ڕژیم به فه‌رمی بڕیاری دا كه له داهاتوویه‌كی نزیك دا نرخی نان به شێوه‌ی ناوچه‌یی گران بكرێت و چی تر نانی چه‌ند نرخی له پارێزگاكانی ئێران دا نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها وته‌بێژی كۆمیسیۆنی ته‌لفیقی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌واڵی گران كردنی نرخی به‌نزینی له ڕۆژانی داهاتوو پشتڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند ده‌وڵه‌ت شێوه‌ازی پشكبه‌ندی و نرخ دانیانی به‌نزین و گازۆئیل له داهاتوویه‌كی نزیك دا ڕاده‌گه‌ینێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌ت بڕیار نییه به‌نزینی یارانه‌یی ببڕێت به‌ڵكوو یارانه‌ی به‌نزین و پشكی به‌نزین به بنه‌ماڵه‌كان ئه‌دات و پشكی به‌نزینی ئازاد كه‌م ده‌كاته‌وه.