بهپێی ڕاپۆرتهكان، دادگای دەستووریی توركییه ڕایگەیاندووه: زیندانیکردنی “سەلاحەدین دەمیرتاش” هاوسهرۆكی پێشووی پارتی گەلانی دێمۆكرات پێشێلکردنی مافەکانیەتی.
دەمیرتاش لە مانگی یانزەی ساڵی ٢٠١٦ەوە لە لایەن کاربەدەستانی توركییهوە دەستبەسەرکراوه. لە فەرمانی دادگای دەستووریی توركییهدا هاتووە: “سەلاحەدین دەمیرتاش” ماوەی زیندانهكهی خۆی تێپەڕاندووە و مافەکانی پێشێلکراوە و دەبێت لەڕووی مادییەوە قەرەبوو بکرێتەوە. ئهمه لهكاتێكدایه كه هێشتا ڕوون نیە کە ئایا ئەم فەرمانەی دادگا دەبێتە هۆی ئازادکردنی دەمیرتاش یاخود نا. جێگهی ئاماژهیه، لە مانگی ٩ی ساڵی ڕابردوودا دادگای توركییه فەرمانی کرد بە پێویستی ئازادکردنی دەمیرتاش لەگەڵ بەردەوامبوونی دادگاییکردنەکەیدا، بەڵام کاربەدەستانی توركییه دووبارە لێکۆڵینەوەیکی تریان لەسەری کردەوە و داوایان کرد دووبارە دەستی بەسەردا بگیرێتەوە.