له جه‌له‌سه‌یه‌كی نهێنی كه له نێوان “عه‌لی خامنه‌یی” و شۆرای ئابووری سێ قوه و سه‌رۆكی هه‌ر سێ ناوه‌ندی به‌هێزی ڕژیم دا بووه، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی فه‌رمانی به فرۆشتنی خێرای ئه‌مواڵی زیادی ده‌وڵه‌ت داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌به‌ستی “عه‌لی خامنه‌یی” له‌و فه‌رمانه دابینكردنی بودجه له ڕێگه‌ی فرۆشتنی ئه‌مواڵی زیادی ده‌وڵه‌ت و ته‌رخان كردنیان بۆ به‌شی وه‌ربه‌هێنان ڕاگه‌یه‌ندراوه و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش شۆڕایهك به‌ناوی “هه‌یئه‌تی ڕاسپاردن” به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ئیختلاسگهرانی گه‌وره به‌ناوی “محه‌ممه‌د موخبر” پێكهاتووه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌كار ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌ره‌نجدانه ئه‌وه‌یه كه به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی خامنه‌یی ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌یئه‌ته پارێزراوی قه‌زاییان هه‌یه و هیچ كه‌س ناتوانێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.