هه‌ردوو هه‌واڵنێریی ئاژانسی رۆیته‌رز و فرانس پرێس، رایانگه‌یاندووه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، په‌رله‌مانی توركییه بریاریدا به ئازادكردتی ده‌یان هه‌زار به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركییه، ٢٧٩ په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به پرۆژه یاساكه داوه كه له لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ئاماده كراوه و له به‌رامبه‌ریشدا، ٥١ په‌رله‌مانتار دژى پرۆژه‌كه بوون. شایانی باسه، ئه‌و بڕیاره‌ى په‌رله‌مان ناره‌زایی لێكه‌وتووه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌یكه ئه‌م بڕیاره ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه به تۆمه‌تى “تیرۆر” ده‌ستگیركراون و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره كورده‌كان و چالاكوانى سیاسى توركییه ناگرێته‌وه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ژماره‌ى تووشبووانى ویرووسی كۆرۆنا له توركییه ٦١ هه‌زار كه‌سی تێپه‌راندووه.