کۆمەڵێک لە هەڵسوراوانی ناسراوای بزووتنەوەی کرێکاری كوردستان، لەوانە: مهحموود ساڵحی، عوسمان ئیسماعیلی، عەلی حسێنی، کاوە حەکیمی، نەجیبە ساڵحزادە، ڕێبوار عهبدۆڵڵاهی، یەدوڵا سەمەدی، ئێقباڵ شهبانی و فهردین میرهكی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار بڕیارنامەیەکی 12 مادەییان بڵاو کردەوە.
بڕیارنامەی هەڵسووڕاوانی ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری کە بە بۆنەی یەکی مەی ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار بڵاویان کردووتەوە، لە 12 خاڵ پێک دێت. گرینگرترین خاڵەکانی بڕێارنامەکە بریتین لە: “پێکهێنانی رێکخراوە سهربهخۆ کرێکارییەکان”، “یەکسانی ژن و پیاو”له ههموو بوارهكاندا، ئازادی سەرجەم زیندانیانی سیاسی”، هەڵوەشاندنەوەی سزای شەلاق و تەبعید”، قەدەغە کردنی کاری مندالان”، وەڵانانی سیاسەتی دەرکردن و بێکارکردن و دابین کردنی بیمەی بێکاری بۆ هەموو کرێکارانی بێکار.