به‌هۆی هێرشه‌كانی ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ژێرخانه خزمه‌تگوزارییه‌كانی قامیشلوو و كۆبانی، به‌رقی ٢هه‌زار و ٥٠٠ گوند و ٩ شاری ڕۆژئاوای كوردستان پچڕا.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی هاوبه‌شی ناوه‌ندی دابینكردنی وزه له ناوچه‌ی جزیری ڕۆژئاوای كوردستان، وێزگهكانی كاره‌با له دێرك، تهربهسپی، ته‌لكۆچه‌ر، تهلحهمیس، ته‌ل عه‌لۆ، باكوور و باشووری قامیشلوو و عاموودا به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بڕاوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ریش هه‌مان وێزگهكانی كاره‌با له قامیشلوو له‌لایه‌ن توركیاوه كرابووه ئامانج، به‌ڵام به‌شێكیان له‌لایه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان چاك كرا. ئێستا دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان به ده‌ست كه‌می ئاو، به‌رق، سووته‌مه‌نی، ده‌رمان و خۆراكه‌وه ده‌ناڵن و پێویستیان به یارمه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانیه. جێگای ئاماژه‌یه كه له هێرشه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه، چاپخانه، كارگه‌ی بیناسازی و وێستگه‌ی كاره‌با و پۆمپی به‌نزین له ڕۆژئاوای كوردستان، به لانیكه‌م ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
