به پێی ڕاپۆرته‌كان به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی بیمه‌ی كرێكارانی فرۆشگای ڕیفاه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و فرۆشگایەوه، كرێكاران بیمه‌كانیان لێ بڕاوه.
به وته‌ی كرێكاران له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه خزمه‌تگوزاری بیمه‌ی كرێكارانی ئه‌و واحده له لایه‌ن ته‌ئمینی ئیجتماعیه‌وه بڕاوه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه به پێی ماده‌ی ٣٦ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی، ئه‌و ڕێكخراوه ناچاره پێداویستییه ده‌رمانیه‌كانی كرێكاران دابین بكات و به هۆی هه‌ڵه‌ی خاوه‌ن كاره‌كان، ناتوانێت كرێكاران له مافی بیمه بێبه‌ش بكات. كرێكارانی ناڕازی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونیان له سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه، وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه.