به‌پێی ئاماری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، ته‌نیا له شاری تاران ٧٠ هه‌زار منداڵی كار بوونیان هه‌یه كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌فغانستان و پاكستانن.
له ڕاپۆرتی سندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا هاتووه كه ١٦٠ ملیۆن منداڵی كاری كچ و كۆڕ له سه‌رانسه‌ری جیهان له‌لایه‌ن خاوه‌نكارانه‌وه ئیستسمار ده‌كرێن. ئه‌و ناوه‌نده خوازیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاری منداڵان و دابینكردنی ئیمكانات بۆ منداڵانێك بوو كه له خوێندن و بێهداشت و خۆراك بێبه‌شن.
