به پێی ڕاپۆرتهكان، “فەرەحناز محەممەدی” بەڕێوەبەری گشتیی بێهزیستیی کرماشان ڕایگهیاندووه: “پارێزگای کرماشان منداڵی سەرشەقامی لێ نییە ،بەڵام منداڵی کاری هەیە و خاوەن بنەماڵەن”.
بەپێی وتهكانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم، لە پارێزگای “کرماشان” ٦٠٠ هەتا ١٠٠٠ منداڵی کار بوونی هەیە و ٨٠ لەسەدی ئەو منداڵانە لە ناوەندی پارێزگادا خەریکی ژیان و کارکردنن. هەروەها ٩٨ لەسەدی منداڵانی کار کوڕن و ٩٥ لەسەدیشیان هاوکات لەگەڵ کارکردن لە قوتابخانە سەرقاڵی خوێندنن. شایانی باسه، “٧٩ لەسەدی منداڵانی کار کێشەی ئابوورییان هەیە و ٨٥ لەسەدیان بە زۆرەملێ لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە خەریکی کارن؛ هەروەها زیاتر لە ١٢.٥ لەسەدی ئەو منداڵانەش سەرپەرستیان نییە”.
