کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بوونی ٥ ملیۆن منداڵی كار له‌ ئێران

بوونی ٥ ملیۆن منداڵی كار له‌ ئێران

بوونی ٥ ملیۆن منداڵی كار له‌ ئێران

“کامیل ئەحمەدی”، توێژەری خەسارناسیی کۆمەڵایەتی و مرۆڤناسی، ژمارەی منداڵانی کاری لە ئێران بە دوو تا پێنج میلیۆن هەڵسەنگاندووه‌.

ناوبراو باسی لەوەش کردووه‌ کە بەشێک لە توێژەران ئاماری منداڵانی کار بە هەژمارکردنی ئەو منداڵانەی کە لە کارگەکان کار دەکەن، بە نزیک ٧میلیۆن بەراورد دەکەن. هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاماری جیاواز سه‌باره‌ت به‌ منداڵانی کار لە ئێران بڵاو دەکرێتەوە و بە پێی دوایین ئامار کە لە ساڵی ٩٨ بڵاو کراوەتەوە، “شکراللە حەسەن بەیگی”، جێگری ئۆستانداری تاران ڕایگەیاندووه‌، چوار هەزار منداڵ کە خەریکی کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکانن لە شەقامەکانی تاران دەبینرێن کە لە سەتا ٨٠ ی ئەو منداڵانە لە دەرەوە هاتوون. ئەم توێژەرە بە ئاماژەدان بە بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا نیگەرانی خۆی لە تووشبوونی ئەو منداڵانە بەم ویرووسه‌ دەربڕی، چونکە بە پێی لێدوانی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پشتیوانی لە مافی منداڵان، ئەو منداڵانەی لەسەر شەقام کار دەکەن لە گرووپی ٥٠ تا ٦٠ کەسیدا بەیەکەوە دەژین و ئەمەش مەترسی بڵاوبوونەوەی ویرووسه‌كه‌ لە نێویاندا زیاتر دەکا.