له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن له ئێران، به‌رپرسێكی ڕژیم باسی له هه‌بوونی ٤٨٥ قوتابخانه‌ی به‌ردین له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری كرد.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری دا، زیاتر له ٤٨٥ قوتابخانه به یه‌ك هه‌زار و ٣٠٠ ژووری نائه‌من و به‌ردین هه‌یه. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له حاڵێكدایه كه به‌پێی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت، بڕیار بوو له ماوه‌ی ساڵه‌كانی ١٤٠٢ بۆ ١٤٠٣ ٦١٪ی مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌و پارێزگایه نۆژه‌ن بكرێته‌وه به‌ڵام به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه. شایانی باسه كه له سه‌راسه‌ری ئێران زیاتر له ٤ هه‌زار قوتابخانه‌ی نائه‌من بوونی هه‌یه و كۆماری ئیسلامی كه‌مترین بایه‌خێك به سه‌لامه‌ت و ته‌ندرووستی قوتابیان نادات.