ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه كه لە سەرانسەری جیهان ٢٧٢ ملیۆن کەس کۆچبەرن هه‌ن كه ته‌نیا لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا ٥١ ملیۆن کەس کۆچیان کردوە و وڵاتەکانیان بەجێهێشتوە.
راپۆرتەکە ئاشکراشی کردووە؛ نزیکەی ٣ و نیو له‌سه‌دی دانیشتوانی جیهان کۆچبەرن و لەو ژمارەیەش، ٨٢ ملیۆن کەسیان لە ئۆرووپا و ٥٩ ملیۆن کەسیان لە ئەمەریکا و ٤٩ ملیۆنیان لە باکوری ئەفەریقا و ڕۆژئاوای ئاسیان. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێ لەسەر چواری کۆچبەران ئەو کەسانەن کە توانای کارکردنیان هەیە و تەمەنیان لەنێوان ٢٠ تا ٦٤ ساڵه. به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕ و نائه‌منی و ناله‌باری دۆخی ئابووری ناچار به كۆچ بوون.