
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری پیرانشار له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی مه‌ئموورانی زیندانی ورمێ بوورایه‌وه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگرییان له ناردنی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “محه‌ممه‌د قادری” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی توندی جه‌سته‌یی له گرتووخانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ورمێ بووراوه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه ناوبراو “خودزنی” كردووه. هه‌روه‌ها به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراویان ڕاگه‌یاندووه كه دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش به خواردنی پاك كه‌ره‌وه‌ی ده‌ست شۆردن ده‌ستی دابووه خۆكوشتن و به‌هۆیه‌وه دوو جار ناردراوه بۆ ناوه‌ندی ده‌رمانی زیندان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای بوورانه‌وه، ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ناوبراو دیتراوه و هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگری ده‌كه‌ن له ناردنی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان. جێگه‌ی ئاماژه‌ی، “محه‌ممه‌د قادری” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵانی ئه‌مساڵ وێڕای حه‌وت كه‌سی دیكه به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوو.
