ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕووحانی گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی داهاتووی، له باروودۆخی كێشه و ناكۆكیی نێوان باڵه‌كانی ڕژیمدا، ته‌حویلی مه‌جلیس دا. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، نه‌ك له لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار و یان جێگره‌كه‌ی، واته ئه‌وجۆره‌ی كه باوه، به‌ڵكوو له لایه‌ن جێگری پارله‌مانی سه‌رۆك كۆماره‌وه ته‌حویلی مه‌جلیس درا. له لایه‌ن مهجلیسیشهوه، نه‌ك سه‌رۆك و جێگری یه‌كه‌م، به‌ڵكوو به‌رپرسێكی پله خوارتر، ته‌حویلی وه‌رگرت. به‌ڵام ئه‌م شێوازه له ته‌حویل دانی بوودجه‌یه ته‌نیا بۆ ناكۆكیی نێوان ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس ناگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵكوو هه‌مووان ده‌زانن، بوودجه‌یه‌ك كه به پێی ئیفلاسی ئابووریی ڕژیم و قه‌رز و فه‌ڕزی خه‌یاڵی و فریوكارانه داڕێژرابێ، نابێ به‌جیدی وه‌ربگیرێت. له گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوودا به‌ئاشكرا هه‌وڵ دراوه كه قورسایی باری دابین كردنی بوودجه به‌سه‌ر سفره‌ی به‌تاڵی كرێكاران و خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران‌دا بسه‌پێنن. چونكه باقیی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه قه‌راره بوودجه‌یان پێ دابین بكرێ، نادیار، دووره‌ده‌ست و به‌دوورن له هه‌موو جۆر هاوسه‌نگییه‌كی نێوان داهات و خه‌رجی واقعی.
له گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاریی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوودا، ڕیزه‌كانی بوودجه، له‌وانه داهات و هه‌زینه‌كان، ٤٧ له‌سه‌د به‌رزبوونه‌وه نیشان ده‌ده‌ن. به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی بوودجه‌ی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه، مه‌علووم نییه. بۆ نموونه بوودجه‌ی گشت وڵات له یه‌ك ملیۆن و ٩٨٩ هه‌زار ملیارد تمه‌نی ساڵی ڕابردووه‌وه گه‌یشتووه‌ته ٢ ملیۆن و ٤٣٥ هه‌زار ملیارد تمه‌ن و بوودجه‌ی گشتیی خودی ده‌وڵه‌تیش كه به‌شێكی له بوودجه‌ی گشتیی وڵاته‌وه‌یه، له ٤٨٤ هه‌زار ملیارد تمه‌نه‌وه گه‌یشتووه‌ته ٩٣٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن. له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی داهاتی سه‌رچاوه‌گرتوو له فرۆشی نه‌وت، وه‌ك سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی ڕژیم، له گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوودا، داهاتێكی ٣٠٠ هه‌زار ملیارد تمه‌نی پێش بینی كراوه كه به نیسبه‌ت ٥٧ هه‌زار ملیارد تمه‌ن بوودجه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو، پتر له ٥ به‌رابه‌ر زیادی كردووه. ئاشكرایه، له باروودۆخێكدا كه به‌هۆی قه‌یرانیی ئابووری و به‌تایبه‌ت له‌ژێر كاریگه‌ریی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان و په‌تای كۆرۆنا، ڕژیم كه‌وتووه‌ته سه‌ر لێواری داڕمان و له باروودۆخێكدا كه خه‌زێنه‌ی ڕژیم كۆتایی هاتووه و ئاسۆیه‌كی بۆ كرانه‌وه‌ی ئابووری و وه‌ده‌ستهێنانی داهات له‌به‌رچاو نییه، چۆن ده‌كرێ باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ له‌سه‌دیی بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت بكرێ؟ له وه‌ها باروودۆخێكدا ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌كی كه‌میش له ڕێگه‌ی فرۆشی مڵك و ماڵ و قاچاخی نه‌وت و باقیی ههناردهكانهوه به‌ده‌ست بێت، به‌شی هه‌ره‌زۆری ده‌ڕواته گیرفانی مافیای ده‌سه‌ڵاتی سپای پاسداران و ناوه‌نده ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی ڕووحانییه‌ت و ده‌كرێته هه‌زینه‌ی سیاسه‌تی زێده‌خوازانه‌ی كۆماری ئیسلامی و په‌ره‌پێدانی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی سه‌ركوت بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و له‌ئاكامدا سه‌همی بوودجه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت یه‌كجار كه‌م ده‌بێت. وه‌ها باروودۆخێك، بێ ئێعتبار بوونی زیاتری ده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. تا جێگایه‌ك كه له ئێستادا ڕژیم ته‌نانه‌ت ناتوانێ بۆ دابین كردنی كهسری بوودجه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ش قه‌رز وه‌ربگرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هیچ ده‌وڵه‌تێك حازر نییه ئێعتباری ماڵی، به بێ زه‌مانه‌ت و پشتیوانه، بخاته ئیختیار وه‌ها ڕژیمێكهوه. سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ له ڕاپۆرتی ئه‌م دوایانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به پاشكه‌وتی دراوی ئێران ڕایگه‌یاند كه “پاشكه‌وتی دراویی ئێران له ساڵی ٢٠١٨‌دا پتر له ١٢٠ ملیارد دۆلار، له ساڵی ٢٠١٩دا ١٣ ملیارد دۆلار و له ساڵی ٢٠٢٠یشدا گه‌یشتووه‌ته كه‌متر له ٩ ملیارد دۆلار. ئه‌م ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی دوو به‌رابه‌ریی قه‌رزه‌كانی ئێران و گه‌یشتنی به ٢٦٠ ملیارد دۆلار، كردووه.
ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له‌وانه‌یه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو له‌به‌رچاوی گرتبێ، خه‌یاڵاتێكه به پێی فاكته‌ره‌كانی وه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گه‌مارۆكان، ئازاد كردنی پاره بلۆكه كراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاسایی بوونه‌وه‌ی فرۆشی نه‌وت. له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ فرۆشی نه‌وت له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان، وته‌بێژی ستادی بوودجه ڕایگه‌یاند كه “بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو به پێی فرۆشی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژدا و به قیمه‌تی ٤٠ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، حیساب كراوه”. به پێی ئه‌م فهڕزییاته، به‌رزترین ئاستی داهاته نه‌وتییه‌كان له گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی ١٤٠٠دا نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن دیاری كراوه كه كه‌م و زۆر، ٥ هێنده‌ی ڕه‌قه‌می په‌سه‌ندكراوه له یاسای بوودجه‌ی ساڵی ٩٩دا. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه له‌م ساڵدا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، جیهان له‌گه‌ڵ كه‌م بوونه‌وه‌ی كڕینی نه‌وت به ڕێژه‌ی ٩ ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژدا به‌ره‌وڕوو بۆوه و هه‌موو ڕۆژێ چه‌ندین ملیۆن به‌رمیل نه‌وت زیاتر له ڕێژه‌ی پێویست به‌رهه‌م هاتووه و ئه‌نبار كراوه. كه‌وابوو ڕژیمی ئیسلامی نه ته‌نیا ناتوانێ بوودجه‌ی گشت وڵات له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به‌رێته سه‌رێ، به‌ڵكوو له دابین كردنی به‌پێی بوودجه‌ی ساڵی ڕابردووش داماو و بێتوانایه.
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه بیهه‌وێ له ڕێگه‌ی قه‌رز كردن له بانكی مه‌ركه‌زیی ڕژیم و هه‌ڵبه‌ت به چاپ كردنی پاره‌ی ساخته و بێ پشتیوانه، ده‌ست بداته فریوكاری و داسه‌پاندنی هه‌ژاری و فهلاكهتی زیاتر به‌سه‌ر كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا، كه له‌م حاڵه‌ته‌شدا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ڕێژه‌ی نه‌خدینه له ناو بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ی سهرسووڕهێنهڕی ڕێژه‌ی ته‌وه‌ڕۆم و گرانی و هاتنه‌خواره‌وه‌ی زیاتری توانای كڕینی خه‌ڵكی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌لبه‌ت ده‌وڵه‌تی ڕووحانی، خه‌ونێكی دیكه‌شی بۆ فرۆشتنی ڕۆژانه‌ی ٨٠٠ تا ٩٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به شێوه‌ی به‌ڵگه‌ی سێڵف، بۆ خه‌ڵكی ئێران بینیوه. ئه‌م كڵاوبهردارییهی ده‌وڵه‌تیش، كه‌سانێك كه پهزمهندهیهكیان بۆ ژیانی خۆیان كۆكردبۆوه، ته‌جروبه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ زه‌ره‌ر و زیانی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و ئیتر فریوی ئه‌م تاكتیكه‌ی ڕژیم ناخۆن.
به‌ڵام به‌لای ڕووحانییه‌وه كه سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دوو سێ مانگ پاش ده‌ستپێكی ساڵی داهاتوو كۆتایی پێ دێت، گرینگ نییه كه گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو واقعییه یان بێبنه‌ما. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ده‌زانێ له پێناو سیاسه‌تی یه‌كده‌ست كردنه‌وه‌دا، ئه‌گه‌ری زۆره كه باڵی ئۆسوولگه‌رای توندڕه‌و و سپای پاسداران، پۆستی سه‌رۆك كۆماریش، له نومایشی هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا، بگرنه ده‌ست. ڕووحانی و تیمه‌كه‌ی پێی خۆشحاڵ ده‌بن كه ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ك خۆیان، به‌ره‌وڕووی شكست و ناكارامه‌یی ببنه‌وه.
بۆ كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران، هه‌ر دوو باڵی ئه‌م ڕژیمه دژه مرۆییه، دوژمن به‌حیساب دێن. هیچ كامیان بیر له باشتر كردنی باروودۆخی ژیانی خه‌ڵك ناكه‌نه‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی جه‌هل و جه‌نایه‌تی ئیسلامی، به‌شێكی هه‌ره‌زۆری ئیمكاناتی ماڵی ئێران ده‌كه‌نه هه‌زینه‌ی مانه‌وه و درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاته نهكبهت باره‌كه‌یان. هه‌ر دوو باڵی ڕژیم له ته‌رخان كردنی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای بوودجه‌ی هه‌رچی زیاتر بۆ په‌ره‌پێدانی كلتووری پرتووكاو و كۆنه‌په‌رستی و دواكه‌وتوویی ئیسلامی و په‌ره‌پێدان و زیاتر كردنی ئامراز و هێزی سه‌ركوت، هاوده‌نگن. به‌ڵام ئایا كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و سته‌ملێكراوی ئێران، ده‌توانن له‌وه زیاتر سێبه‌ری ئه‌م ڕژیمه گه‌نده‌ڵه، به‌سه‌ر ژیانی خۆیانه‌وه ته‌حه‌مول بكه‌ن؟ یان به هاتنه مه‌یدانی ڕێكخراو و یه‌كگرتوو و ئامانجداریان، بارگه و بنه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌رتاپێ گه‌نده‌ڵه، تێكهوهدهپێچن.