ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی توركیا ناوچه‌كانی باكووری هه‌ریمی كوردستانی به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو به چڕی بوردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا ٧٤ جار به كاتیۆشا، تانك و چه‌كی قورس ناوچه‌كانی “چهمچهمۆ” و “سیدا”ی له باكووری هه‌رێمی كوردستان بۆردوومان كردووه و هێشتا زیانه‌كانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه. له‌حاڵێكدا ئاماری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوو حه‌وته له‌وه‌به‌ر بۆ نزیك ٥٣ هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌تی توركیا به مه‌به‌ستی سه‌رپۆش دانیان به‌سه‌ر ناكارامه‌یی و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هێرش ده‌كاته سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی مه‌ده‌نی و له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیشی هێرش ده‌كاته سه‌ر باكووری هه‌رێم و ڕۆژئاوای كوردستان.