ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێکی دیکە ئه‌رته‌شی توركییه، سنووری شارۆچکەکانی باتیفا، دێرەلووک و شیلادزێ لە سنووری پارێزگای دهۆک بوردومان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركییه، ئەو سنوورەیان چه‌ندین جار بۆردوومان کردووە و به‌هۆیه‌وه چه‌ند گوندێك چۆڵ كران. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌م هێرشانه زیانی گیانیان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ساری ماددییان به هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه گه‌یاندووه.