هەروەک ئاگادارن ئەمە ماوەی پانزەڕۆژە لە هێرشی هێزی ترۆریستی حەماس بۆسەرخەڵکی مەدەنی ئیسڕائیل تێپه‌ڕ ده‌بێت و بەدوای دا دەوڵەتی ڕگه‌زپه‌ر‌ست وداگیرکەری ئیسڕائیلیش دەستیکرد بە بۆردوومان و مووشه‌کبارانی خەڵکی بێ‌دیفاع و مه‌ده‌نی فەلەستین. بە داخەوە تا ئێستا بە هەزاران کەس لە خەڵکی بێ‌تاوان، لەوانە ژن، منداڵ، پیر و بەساڵاچووان گیانیان لەدەست داوە و بەهەزاران کەسیش بریندار و بەدیل گیراون. لەحاڵیکدا، خەڵکی بێتاوانی فەلەستین دەیان ساڵە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئیسڕائیلەوە مافیان پێشێل دەکرێت. ڕوون و ئاشكرایه کە حەماس بە یارمه‌تی و هاندانی دەوڵەتانی کۆنەپەرەستی ناوچەکه، جاروبار بەناوی به‌رگری لە خەڵکی فەلەستین شەڕی ماڵ وێرانکەر وەڕێدەخات، به‌ڵام خەڵکی ئازادیخواز و زەحمەتکێش هەرگیز نابێت لەبەر بەدناوی حەماس و هێزە کۆنەپەرەستەکان، خه‌باتی خەڵکی فەلەستین بۆ بە دەستھێنانی مافە ڕەواکانیان بەکەم بگرن. ئێمە بەشێک لە کرێکاران و چالاکانی کرێکاری شارەکانی سەقز و بانە درێژەدان به‌م شەڕە وێرانكه‌ره و لە ھەمانحاڵدا هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بۆسەر ڕۆژئاو و پشتیوانی دەوڵەتانی ئیمپێریالیستی و سەرمایەداری لە ئیسڕاییل، هه‌روه‌ها بێدەنگی كۆمه‌ڵگای جیهانی لە ئاست جەنایه‌ته‌كانی دەوڵەتی تورکیە بە توندی مەحکووم دەکەین و خوازیاری ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ڕه ماڵ وێرانکەرە و په‌یڕه‌وكردنی چاره‌سه‌رێكی ئینسانی بۆ گه‌یشتنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به مافه ڕه‌واكانیانین.
بڕوخێت نیزامی داگیرکەر و دژه مرۆڤی سەرمایەداری
بژی جیهانی ئازاد و بەرابەری سۆسیالیستی
کۆمەڵێک لەکرێکاران و چالاکانی کرێکاری شارەکانی سەقز و بانە
٢٩/٧/١٤٠٢