کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

به‌یادی قوربانیانی جه‌نایه‌ت دژبه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ مانگی خه‌رمانانی ١٣٦٧

228 212447 14131c15 ad77 4b78 85c9 3cc3ffa97947

حه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی خه‌رمانان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی جه‌نایه‌تێكی دژه‌ مرۆییه‌ كه‌ پاش یه‌ك مانگ، قۆناغێكی دیكه‌ی به‌ده‌ستی جه‌لادانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیپێكرد. قه‌تڵی عامی به‌ندكراوانی سیاسی كه‌ له‌ مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٦٧ه‌وه‌ به‌ ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سازمانی موجاهدینی خه‌لق ده‌ستی پێكردبوو، له‌ یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی مانگی خه‌رماناندا به‌ كوشتنی به‌ندكراوانی چه‌پ و كۆمۆنیست درێژه‌ی پێدرا.

كۆمیسیۆنی مه‌رگ، پاش ئه‌وه‌یكه‌ ڕاپۆرتی مه‌ئموورییه‌تی جه‌نایه‌تكارانه‌ی مانگی گه‌لاوێژی خۆیان له‌ زیندانه‌كان به‌ خومه‌ینی ڕاگه‌یاند، فتوای كوشتنی كۆمۆنیسته‌كانیشیان لێوه‌رگرت و له‌ یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی مانگی خه‌رماناندا، له‌ گیانی كۆمه‌ڵێك مرۆڤی هه‌ڵكه‌وتوو به‌ربوون كه‌ دڵیان لێواولێوی هیوای مه‌زنی ڕزگاریی مرۆڤی چه‌وساوه‌ و سته‌ملێكراو بوو. كه‌ره‌سته‌ی كوشتنیان ئاماده‌ كرد و به‌ندكراوه‌ مافخوازه‌كان به‌ وتنینابه‌جه‌لاده‌كان،به‌په‌تیسێداره‌وه‌كرانوبه‌مجۆرهمۆرکیشه‌رمه‌زاری

مێژوویی له‌ نێوچاوانی ئه‌م خوێنڕێژانه‌ درا. هه‌زاران به‌ندكراوی خه‌باتكار، ئێعدام و مه‌رگیان قه‌بووڵ كرد به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر خوێنڕێژاندا، سه‌ریان دانه‌نه‌واند.

ئینسایكڵۆپیدیای جیهانی ئه‌م كاره‌ساته‌ دژه‌ مرۆییه‌ی به‌مجۆره تۆمار كردووه‌: پرسیار و وڵام له‌ به‌ندكراوانی كۆمۆنیست له‌ ڕێكه‌وتی ٥ی خه‌رمانان و له‌ به‌ندكراوانی گه‌وهه‌رده‌شته‌وه‌ ده‌ستیپێكرد. “ئایا موسۆڵمانی؟،ئایا باوه‌ڕت به‌ به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م هه‌یه‌؟،ئایا له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو ده‌بی؟،ئایا قورئان ده‌خوێنییەوه‌،ئایا هه‌موو ڕۆژێ نوێژ ده‌كه‌ی؟،ئایا ژێر لاپه‌ڕه‌یه‌كی كه‌ تێیدا نووسرابێ ئیمانت به‌ خودا و پێغه‌مبه‌ر و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه‌، ئیمزا ده‌كه‌ی؟و له‌وانه‌ش پڕماناتر: “ئایا له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كدا گه‌وره‌ بووی كه‌ تێیدا باوكت نوێژی ده‌كرد و به‌ڕۆژوو ده‌بوو و قۆرئانی ده‌خوێند؟

ته‌نیا وڵامێكینا“‌ به‌ هه‌ركام له‌م پرسیارانه‌ ده‌یتوانی ببێته‌ هۆی ئێعدام كرانی كه‌سه‌كه‌. سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری ئاخر، وڵامی ئه‌رێنی پێی به‌ مانای ئێعدام بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ له‌سه‌رئیرتیدادو لادانی كه‌سه‌كه‌ له‌ ئیسلام ته‌ئكیدی ده‌كرد. به‌ پێی پێوه‌ره‌ فێقهیه‌كان ته‌نیا كه‌سێك ده‌توانێمورته‌دبناسرێ كه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی موسۆڵمان و له‌ژێر سێبه‌ری باوكێك كه‌ به‌رده‌وام نوێژ و قورئانی خوێندووه‌ و له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو بووه‌، گه‌وره‌ بووبێ.

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر موسۆڵمان بوونی خۆی ته‌ئكیدی كردبایه‌ به‌ڵام وتبایه‌ی نوێژی نه‌كردووه‌، ته‌نیا به‌ شه‌للاق مه‌حكووم ده‌بوو. بۆ هه‌ر وه‌عده‌یه‌ك نوێژ، ١٠ زه‌ربه‌ و بۆ هه‌ر ڕۆژێكیش ٥٠ زه‌ربه شه‌للاق دیاری كرابوو‌. سه‌باره‌ت به‌ ژنانی كۆمۆنیست، به‌ حوكمی شه‌رع، ژنانی مورته‌د یا ده‌بووتۆبه‌بكه‌ن و یان‌له‌ژێر شه‌للاق دا بمرن“. هه‌ربۆیه‌ ژنانی‌ كۆمۆنیست یان له‌ژێر شه‌للاقدا كۆتایی به‌ژیانیان هات و یان ئیسلامیان قه‌بووڵ ده‌كرد. هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی زۆریان هێشتا ناڕوون بوو‌ و له‌ چاوه‌ڕوانیی به‌ناوپێڕاگه‌یاندنی تاواندا راگیرابوون. “ئابراهامیانمێژوونووسی ئێرانی جه‌ریانی ئێعدامه‌كانی به‌مجۆره‌ وه‌سف كردووه‌: “لێپرسینه‌وه‌كان، له‌ ئێڤین و گه‌وهه‌رده‌شت له‌ تالاری سه‌ره‌كیی دادگا به‌ڕێوه‌ده‌چوو. به‌شێك له‌ لێپرسینه‌وه‌كان سه‌رزاره‌كی بوون و به‌شێكی دیكه‌ش له‌ڕێگه‌ی پرسیارنامه‌یه‌كی تایپ كراو، ئه‌نجام ده‌درا. به‌شێك له‌ به‌ندكراوان ده‌یانتوانی بازجووه‌كانی خۆیان ببینن به‌ڵام باقیه‌كه‌یان له‌ پشت په‌رده‌ خۆیان شاردبۆوه‌. كه‌سانێك كه‌ وڵامه‌كانیان قه‌بووڵ ده‌كرا به‌ره‌و لای ڕاستی تالاری دادگا و ئه‌وانه‌ی وا پرسیاره‌كانیان قه‌بووڵ نه‌ده‌كرا به‌ره‌و لای چه‌پی تالاره‌كه‌ هیدایه‌ت ده‌كران. ده‌سته‌ی یه‌كه‌میان ده‌گه‌ڕانده‌وه‌ به‌نده‌كانی خۆیان و پێیان ده‌وتن كه‌ ده‌بێ نوێژ بخوێنن. ئه‌گه‌ر به‌ندكراوه‌كه‌ له‌ خوێندنی  وه‌عده‌یه‌ك نوێژ خۆی بواردبا، ١٠ زه‌ربه‌ شه‌للاقی لێده‌درا و سزای كه‌سێكیش كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژێكدا خۆی له‌ خوێندنی هه‌ر پێنج وه‌عده‌ نوێژه‌كه‌ بواردبایه‌،٥٠ زه‌ربه‌ شه‌للاق بوو. ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نه‌یانتوانیبوو سه‌ركه‌وتووانه‌ وڵام به‌ پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه‌ و ڕه‌ت كرابوونه‌وه‌، پاش وێستانێكی كورت بۆ ته‌حویلدانی ورده‌ كه‌لوپه‌له‌كانیان و نووسینی دوایین وه‌سییه‌ته‌كانیان، به‌ره‌و شوێنی ئێعدام ڕه‌وانه‌ ده‌كران. هێندێك له‌وان به‌وته‌ی خۆیان توانییان گیان به‌سڵامه‌ت به‌ده‌ر به‌رن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ له‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی كه‌ خوڵقابوو، به‌ هه‌ڵه‌ به‌ره‌و ئه‌و ده‌رگایه‌ بردرابوون كه‌ نه‌ده‌بوایه‌ بڕۆن. ده‌ربازبووان له‌ بیریانه‌ كه‌ چۆن نووسینی دوایین وه‌سییه‌ت نامه‌یان پێ شۆخی بووه‌ و باوه‌ڕیان نه‌‌كردووه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ پرسیارانه‌ ده‌توانێ چاره‌نووسی مان و نه‌مانی كه‌سێك دیاری بكات“.

هه‌واڵی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ له‌ ڕادیۆ و تێلویزیۆن و چاپه‌مه‌نیه‌كانه‌وه‌ بڵاو نه‌كرایه‌وه‌. خومه‌ینی و شاگرده‌كانی لایان وابوو كه‌ قفڵێكی هه‌میشه‌ییان له‌ زاری كۆمه‌ڵگا داوه‌. ته‌رمی قوربانیانی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌یان، به‌دزیه‌وه‌ له‌ خاوه‌رانی تاران، دارولڕه‌حمه‌ی شیراز، باخی ڕێزوانی ئیسفه‌هان، حه‌ساری دادگای سنه‌ و له‌ ده‌یان شوێنی دیكه‌ ناشت. گۆڕستانی ئه‌م ئازیزانه‌یانله‌عنه‌ت ئاواناو لێنا تا به‌خه‌یاڵی خۆیان، خه‌ڵك لێی دوور كه‌ونه‌وه. به‌ڵام‌ ئه‌و گۆڕستانانه‌، ده‌ستبه‌جێ بوون به‌ گلكۆی ئازیزانی له‌بیرنه‌چۆوه‌ و بێ گومان له‌ داهاتوویه‌كی نزیكیشدا، ده‌بنه‌ ژوانگه‌ی عاشقانی ڕێگای ڕزگاریی مرۆڤایه‌تی.

ئه‌مڕۆ له‌ باردووخێكدا یادی ئه‌و ئازیزه‌ گیان به‌خت كردووانه‌ به‌رز ڕاده‌گرین كه‌ كۆمه‌ڵگای ئێران لێواولێوی نه‌فره‌ت له‌ ڕژیمی ئیسلامییه‌.  شه‌پۆله‌كانی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاری و موقاومه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران وه‌ڕێكه‌وتووه‌. ڕژیمی ئێران كه‌ سه‌رده‌مانێك خۆی به‌ ئاڵاهه‌ڵگری پان ئیسلامیسم له‌ گشت ناوچه‌كه‌ ده‌زانی، ئه‌مڕۆ نه‌ ته‌نیا له‌لای خه‌ڵكی ئێران، به‌ڵكوو له‌ لای خه‌ڵكی ته‌نانه‌ت شیعه‌ مه‌زهه‌بی ناوچه‌كه‌ش بێزراوه‌ و گۆشه‌گیر بووه‌. وه‌ها باروودۆخێك، ئاسۆی ڕزگاری له‌ چنگ ڕژیمی ئیسلامیی به‌ره‌وڕووی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و سته‌ملێكراوی ئێران كردووه‌ته‌وه‌. بێ گومان، سه‌ره‌نجام ئه‌و ڕۆژه‌ دێ كه‌ سه‌رانی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له‌ دادگای عه‌داڵه‌تی جه‌ماوه‌ری ئازار چێشتووی ئێراندا موحاكمه‌ بكرێن و نهێنیی جه‌نایه‌ته‌ بێ ئه‌ژماره‌كانیان زیاتر ئاشكرا بێت و به‌ سزای شیاوی خۆیان بگه‌ن.