ڕۆژی ڕابردوو، “ولادمیر زێلێنسكی” سه‌رۆك كۆماری وڵاتی ئۆكراین، ڕایگه‌یاند كه به بڕیاری ده‌وڵه‌ت سپای پاسدارانی ڕژیم خراوه‌ته لیستی تیرۆری ئه‌و وڵاته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هاووڵاتییانی ئۆكراین هیچكات له بیری ناكه‌ن كه ئه‌رته‌شی ڕووسیا هه‌موو كات به به‌كارهێنانی په‌هباده‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی ده‌كات. هاوكات ناوبراو ڕایگه‌یاندووه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی چه‌ندین ساڵه كه هه‌وڵی ساز كردنی گرژی و ئاڵۆزی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا ده‌دات و ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتی ئۆروپا بۆ به تیرۆریست ناساندنی، گوشارێكی زۆر ده‌خاته سه‌ر كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی.
