به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی ١٥٠٠ وه‌ره‌قه‌ی سۆربی یه‌ك و نیو تۆنی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام ڕه‌زایان به‌تاڵان بردووه و گیانی كادری ده‌رمانیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و ١٥٠٠ وه‌ره‌قه‌ی سۆربه بۆ ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكه مه‌ترسیداره‌كان و درووست بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی كادری ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه دابین كرابوو، به‌ڵام به‌كرێگیراوانی ڕژیم به بیانووی چاككردنه‌وه‌ی ژووری ڕادیۆگرافی ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و تاڵانكاریه و ماوه‌ی دوو مانگه كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه جه‌سته‌یان له ژێر كاریگه‌ری تیشكی مه‌ترسیدار دایه.
