به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له ١٥٠ داری زه‌یتوون له لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به ڕژیمی توركیاوه بڕاون.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌كدارانی سه‌ر به ڕژیمی توركیا و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچه‌كه ڕه‌وانه‌ی شاری عه‌فرین كراون، خانوو و زه‌وییه كه‌شاوه‌رزییه‌كانی خه‌ڵكی په‌نابه‌ری عه‌فرینیان زه‌وت كردووه. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕۆژی ڕابردوو لانیكه‌م ١٥٠ داری زه‌یتوونی هاووڵاتییه‌ك به ناسناوی “شوكر ده‌ملی“، له لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ڕژیمی توركیاوه بڕاوه و بۆ توركیا ڕاگوێزراوه.
