به پێی ڕاپۆرته‌كان، له سه‌ره‌تای مانگی ٩ی ئه‌مساڵه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشێكی به‌رفراوانی له سه‌ر دارستانه‌كانی ناوچه داگیركراوه‌كانی باشووری كوردستان ده‌ستپێكردووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون ده‌وڵه‌تی توركیا له ناوچه داگیركراوه‌كانی “ئاڤاشین و زاپ” له سنووری قه‌زای ئامیدی باشووری كوردستان، به‌ره‌یه‌كی زۆری له داره‌كانی به ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان له ڕیشه‌وه ده‌ر هێناوه و پاشان ئه‌یبڕنه‌وه و بۆ توركیا ڕایئه‌گوێزن. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی توركیا به بیانووی هێرش بۆسه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان، ده‌یان ناوچه و گوندی له باشووری كوردستان داگیر كردووه و ته‌نانه‌ت تا نزیكی شاری دهۆكیش هێزه‌كانی هێناوه و به دیان سه‌یته‌ره‌ی ساز كردووه.