بهدوای خوێندنهوهی شێعری كوردی لهلایهن کەژاڵ ساڵحی، قوتابیی تەمەن ۱۴ ساڵ و خەڵکی شاری بجنۆرد له پارێزگای خوراسانی شومالی، ئیدارەی ئیتلاعات هێرشی کردووهته سەر ماڵەكەیان و دوای ئەوەی نەیانتوانیوە کەژاڵ دەستبەسەر بکەن، ئاراز ساڵحی، باوکی ئهو كچهیان دەستبەسەر کردووە.
ڕۆژی سێشەممە ۲۴ی پووشپەڕ، ئاراز ساڵحی، باوکی کەژاڵ ساڵحی خەڵکی گوندی ناوەی سەر بە شاری بجنۆرد لە ئەنجامی هێرشی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. به وتهی سهرچاوهكانی ههواڵ، هێزە ئهمنیهكانی ڕژیم وێڕای پشکنینی ماڵی ئەو بنەماڵەیە، دەستیان بەسەر سەرجەم مۆبایل و کەرەستە ئەلهکتڕۆنییەکانیاندا گرتووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە ڕۆژانی داهاتوودا بە مەبەستی ئەنجامی پرۆسەی لێپرسینەوە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکەن. جێگای ئاماژهیه كه کەژاڵ ساڵحی، لە چەندین ڕێوڕەسمی کولتووریدا دیکلەمەی شۆڕشگێڕانهی لە وەسفی کوردستاندا خوێندووه و دەنگدانەوەی فراوانی هەبووه لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.