ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، گه‌ڵاڵه‌ی به ڕه‌سمی ناساندنی كۆمكوژی ئیزه‌دییه‌كانی شه‌نگاڵ له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه، له پاڕله‌مانی هۆڵه‌ندا په‌سه‌ند و وه‌كوو ژینۆساید ناساندرا.
له‌م گه‌ڵاڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئاماژه به دامه‌زراندنی دادگایه‌ك بۆ مه‌حاكمه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له‌م جه‌نایه‌ته كه له ساڵی ٢٠١٤ی زاینی ڕوویدا، سندووقێك بۆ یارمه‌تیدان به قۆربانیانی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه ساز ده‌كرێت. جێی ئاماژه‌یه كه پێشتر پاڕڵه‌مانی ئۆروپا، شۆرای ئۆروپا، شۆرای نوێنه‌رانی ئا‌مریكا، كۆمۆسیۆنی ڕێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له كارووباری سووریه هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پاڕڵه‌مانی بلژیك، كۆمه‌ڵكۆژ كردنی كوردانی ئیزه‌دی وه‌كوو ژینۆساید به ڕه‌سمی ناساند.