کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ فه‌رمی ناساندنی بێسەروشوێنکردنی بەئەنقەستی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ئێران

به‌ فه‌رمی ناساندنی بێسەروشوێنکردنی

به‌ فه‌رمی ناساندنی بێسەروشوێنکردنی

 

 

کارگرووپی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە “بێسەروشوێنکردنی بەئەنقەست، یان نەخوازراوی” به‌ندكراوانی سیاسیی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا بێسەروشوێن بوونی چوار زیندانی سیاسی، لەژێر ناوی “بێسەروشوێنکردنی بەئەنقەست و ئامانجدار”ی بە فەرمی ناساندووه‌.

کارگرووپی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەیدا بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ یان نەخوازراوی “شیرین عەلەم هوولی”، “عەلی حەیدەریان”، “فەرهاد وەکیڵی” و “فەرزاد کەمانگەر”ی، وەکوو بێسەرشوێنکراوانی بە ئەنقەست و ئامانجدار ناساند و لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی حکوومەتی، خوازیاری ڕوونکردنەوەی چارەنووسی ئەوان و شوێنی بە خاکسپاردنیانی کردووە. ڕێکخراوی “دادپەروەری بۆ ئێران” لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: “بەفەرمی ناساندنی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە وەکوو بێسەروشوێنکرانی بە ئەنقەست و ئامانجدار، یاسای نێونەتەوەیی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت و بە مافی بنەماڵەکانی ئەو چوار به‌ندكراوه‌ دەزانێ کە ڕاستییه‌كان سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی بەخاکسپاردنی ئەوان بە بنەماڵەکانیان ڕابگەیێنێت.