له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئاخێزی ئێستای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له ئێران و درووشمی گشت گیری “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی- مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” وه‌ك سه‌مبولی ڕژیمی ئیسلامی، داخوازیه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، له ناڕه‌زایه‌تی به گران بوونی به‌های بێنزین تێپه‌ڕ بووه و ڕووخانی گشت ده‌موده‌زگای كۆماری ئیسلامیی كردووه‌ته ئامانج. سه‌ره‌ڕای دامركانی نیسبیی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و درۆنانه‌وه‌ی سه‌رانی ڕژیمی ئیسلامی و هاتنه مه‌یدانی هه‌موو هێز و توانای سه‌ركوت و توندبوونه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی له ئێران، ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له تاران، شیراز، ئه‌هواز، بووشێهر، ته‌ورێز، مه‌ریوان، به‌نده‌رعه‌باس، مه‌شهه‌د و ژماره‌یه‌كی دیكه له شاره‌كانی ئێران به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌روا درێژه‌ی بووه. له وه‌ها باروودۆخێكدا وهڕێكهوتنی مانگرتنی سیاسی و گشتی له ناو كرێكاران و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌وانه بازاڕیه‌كان، موعه‌لیمان، خوێندكاران، پهستارهكان، كارمه‌ندی ئیداره‌كان و … بۆ پشتیوانی له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه و به خواستی ئازادی سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركراوان، ڕژیمی جه‌هل و جه‌نایه‌تی ئیسلامی زیاتر ده‌خاته گوشار و مه‌نگه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك كرێكارانی خه‌باتكاری شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په كه له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بێ پسانه‌وه‌ی خۆیاندا، مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه، پێویسته مانگرتنی سیاسی، باقی ناوه‌نده كرێكاریه‌كان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه. واته به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنێك كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك تێیدا بتوانێ وێڕای مانه‌وه‌ی له مه‌یدانی خه‌بات و شه‌قامه‌كان، ناوه‌نده‌كانی كاریش دابخات. له وه‌ها قۆناخێكدا، وه‌ك چۆن له ڕابردوودا زۆر جار له كوردستان بیندراوه، كۆماری ئیسلامی و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی زه‌وی گیر و داماو ده‌بن و له به‌رامبه‌ر مانگرتنی گشتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا، هیچ كاریهكیان بۆ ناچێته پێش.
له ئێستادا سه‌رانی كۆماری ئیسلامی له ترسی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، هه‌روا له شۆك دان و سه‌رلێشێواون. جێنشینی فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی حكوومه‌تی ئیسلامی، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی به عه‌مه‌لیاتی كه‌ربه‌لای چوار له شه‌ڕی ئێران و عێراق ته‌شبی كرد كه نه‌خشه‌كه‌ی ئاشكرا بوو و به هه‌زارن كه‌س له ڕۆڵه‌كانی خه‌ڵكی ئێران تێیدا كوژران. فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی سازمانی به‌سیج له هه‌مه‌دان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێرانی “به شه‌ڕێكی ته‌واو عه‌یار وه‌سف كرد كه له ناكاو هه‌موو وڵاتی گرته‌وه”. خامنه‌یی و به‌شوێنیدا ئیمام جومعه كونهپهرست و جهنایهتكارهكانیش به له‌فزێكی ناپه‌سه‌ند و شارلاتانی كه له كه‌سایه‌تی خۆیان جوانه، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێرانیان به ئاژاوه‌گێڕ و شه‌ڕفرۆش و ده‌ست نیشانده‌ی بێگانه و تێكده‌ر وه‌سف كرد. ڕووحانی ئه‌و كاربهدسهته جه‌لاده ئه‌منیه‌تیه، ملیۆنان خه‌ڵكی ناڕازی و برسی و وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تێك كه ڕژیم بۆی خۆڵقاندوون به “عهدهدێك نین” باسیان لێده‌كات. هه‌ر ئه‌و عه‌ده‌ده‌ی كه خامنه‌یی له قسه‌وباسێكی ناوخۆیی دا، كه لێیان بڵاوبۆوه‌ته‌وه، ڕووبه به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی ژماره‌ی خه‌ڵكی ناڕازی به ملیۆنان كه‌س وه‌سف ده‌كات. عهدهدێك كه ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له به‌رنامه‌ی یارانهكهی دا كه له ڕێگه‌ی گران كردنی پووڵی بێنزین و له گیرفانی خه‌ڵكه‌وه ده‌یدات، ژماره‌یانی ٦٠ ملیۆن كه‌س به‌رئاورد كردووه.
له‌ڕاستیدا، هێزی سه‌ره‌كیی و هانده‌ری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه ملیۆنیه، لاوان و جه‌ماوه‌ری خه‌لكی بێبه‌ش و سته‌ملێكراو و بێزار له هه‌ژاری و بێكارین كه به‌شێكی زۆریان له په‌راوێزی شاره‌كانن. هه‌ر ئه‌وانه‌ی كه سه‌رانی ڕیاكاری كۆماری ئیسلامی زۆرجار ڕایانگه‌یاندووه كه “ئێمه به هێزی ملیۆنان هه‌ژار و بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووین. ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ئه‌وان ڕوومان لێ وهرسووڕێننهوه ئه‌وكات ده‌بێ بهساتمان كۆكه‌ینه‌وه” ڕێبه‌ران و كاربه‌ده‌ستانی دز و گه‌نده‌ڵی ڕژیمی ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دوژمنی ئه‌و ئینسانه بێبه‌ش و سته‌م لێكراوانه بوون و مافه‌كانیان پێشێل كردوون و له ڕێگه‌ی به‌تاڵ كردنی سفرهكانیانهوه، گیرفانی خۆیان پڕ كردووه و ئێستاش ژیانی هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه به‌ناو “موسته‌زعه‌ف”هیان وێران كردووه. ئه‌مڕۆكه به‌رپرسانی ڕژیمی ئیسلامیی سه‌رمایه، نه ته‌نیا ئه‌و درۆ و ڕیاكاریه دووپات ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو له وه‌ها كابووسێكدا گرفتار بوون كه بۆ ڕزگار بوونیان لێی دژبه خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژار ده‌ست ده‌ده‌نه هه‌موو فێڵ و جه‌نایه‌تێك، تهنانهك ئه‌گه‌ر بتوانن ده‌ست ده‌كه‌ن به كوشتاری به كۆمه‌ڵیشیان. ئه‌حمه‌دی خاته‌میی جه‌نایه‌تكار له قسه‌كانی هه‌ینیی دوێینێدا خوازیاری وه‌شوێن كه‌وتنی ماڵ به ماڵی ناڕازیان بوو و وتی “پێویسته وه‌ك ئه‌وه‌ڵی ئینقلاب له كۆڵ خۆمانیان كه‌ینه‌وه و نه‌مێنن”. وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندانی داماوانه‌ی به‌كرێگیراوانی به‌سیج و پاسدار و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیم له‌ژێر ناوی “خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له ڕژیم” و وه‌رگرتنی ئیعتراف به‌كاری نه‌كراو له ژنێكی خه‌باتكار له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌دا، نیشانه‌ی ئه‌و په‌ڕی په‌ستی و داماویی ڕژیمی ئیسلامیه.
ترس و نیگه‌رانی ڕژیم تاڕاده‌یه‌ك له‌سه‌رێیه كه به قه‌تع كردنی ئینتێرنێت به‌شێكی زۆر له چالاكی ڕووتینی كۆمه‌ڵگای له كار خستووه. وه‌زیری ئیرتباتاتی ئێران ڕایگه‌یاند كه: “كرانه‌وه‌ی هێڵی ئینتێرنێت به فه‌رمانی شۆڕای ئه‌منیه‌ته‌وه گرێی خواردووه.” ئه‌گه‌رچی یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ڕژیم له قه‌تع كردنی ئینتێرنێت پێشگرتنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕووداوه‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو له ئێران و بێبه‌ری كردنی خه‌ڵكه له بڵاو كردنه‌وه و وه‌رگرتنی هه‌واڵ و زانیاری له ئاخێز و خه‌باتیان له ئاست سه‌راسه‌ریدا، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ی دیكه‌شی بڵاوكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی فریوكارانه و درۆنانه‌وه‌ی ده‌زگای ته‌بلیغاتی ڕژیمه له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و ڕێگری له ئاشكرا بوونیانه. ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند چاپی فه‌ڕانسه، وێنه‌یه‌كی له ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می خۆی چاپ كردووه و له ژێریه‌وه نووسیێوتی: “كۆماری ئیسلامی به قه‌تع كردنی ئینتێرنێت په‌یوه‌ندی ئێرانی له‌گه‌ڵ باقی شوێنه‌كانی جیهان پساندووه و خه‌ڵك له پشت ده‌رگای داخراوه‌وه سه‌ركوت ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران كه له ناڕه‌زایه‌تی به گران بوونی بێنزین ده‌ستی پێكرد، زۆر به خێرایی بوو به بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و مه‌شرووعیه‌تی كۆماری ئیسلامی كرده ئامانج.
له ئێستادا، كۆماری ئیسلامی نه‌ك هه‌ر له ئێران به‌ڵكوو له باقی وڵاته‌كانی دیكه‌ش به تایبه‌ت له عێراق و لۆبنان و سووریه وه‌ك ڕژیمێكی ده‌خاڵه‌تگه‌ر و به هۆكاری شه‌ڕ و وێڕانی و دزی و كاره‌سات ده‌ناسرێت و نه‌فره‌ت و بێزاری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند هه‌ر له‌م ڕاپۆرته‌دا نووسیوێتی “خۆپیشانده‌رانی عێراقی و ئێرانی له‌گه‌ڵ دوژمنێكی هاوبه‌ش به‌ناوی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌وڕوون و خوازیاری ڕووخانی ئه‌و ڕژیمه‌ن”. بێ گومان، به ڕووخانی كۆماری ئیسلامی به ده‌ست كرێكاران و خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئێران نه ته‌نیا خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته به‌ڵكوو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش له‌م ڕژیمه دژه ئینسانه ڕزگاریان ده‌بێت.