2018-02-10| ۱۳۹۶-۱۱-۲۱
رۆژی ٢١ی رێبه‌ندان ساڵهاتی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ عزدین حوسێنی كه‌سایه‌تی ناوداری كۆمه‌ڵگای كوردستان و ئێرانه. به‌م بۆنه‌وه سایتی په‌یام به‌شێك له كتێبی خه‌بات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن كه كۆمه‌ڵێك وتووێژه له‌گه‌ڵ هاوڕێ ئیبراهیم عه‌لیزاده بڵاو ده‌كاته‌وه:
پرسیار:
به‌م دواییانه مامۆستا شێخ عزدین حسێنی كه‌سایه‌تی ئاینی كوردستانی ئێران، گیانی له ده‌ستدا. وه‌كوو بیستومه په‌یوه‌ندی زۆر تایبه‌تی له‌گه‌ڵ تۆ بووه؟ گه‌ر بكرێ باس له‌م په‌یوه‌ندیانه بكه‌ی، باس له مێژووی درووست بوونی په‌یوه‌ندی مامۆستا‌و ئێوه و كۆمه‌ڵه بكه‌ی؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده:
سه‌ردان و چاوپێكه‌وتنی من له‌گه‌ڵ مامۆستا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند مانگێك پێش رووخانی رژیمی شا. ئه‌و كات زۆربه‌ی رووناكبیرانی سیاسی سه‌ردانی مامۆستایان ده‌كرد، منیش كه‌سێك بووم له‌وانه. به‌ڵام پێوه‌ندی سیاسی من له‌گه‌ڵ مامۆستا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه له كوردستان به‌ره‌یه‌كی موقاومه‌ت به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی شكڵی گرت. كاتێك كه هێزی پێشمه‌رگه شاری مه‌هابادیان به‌جێهێشت، مامۆستا و راوێژكارانی له ده‌فته‌ره‌كه‌ی له سنووری كوردستانی ئێران و عێراق له ئاوایی شێنیێ نیشته‌جێ بوون، هاتوچۆمان چڕ‌و پڕتر بوو. مامۆستا به هۆی هه‌ڵوێستی دیموكراتیكی به‌رامبه‌ر به كێشه‌كان، له‌لایه‌ن كۆمۆنیسته‌كانی ئێرانه‌وه به گشتی رێزی لێده‌گیرا. ئه‌و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوو كه دین و ده‌وڵه‌ت ده‌بێت له‌یه‌ك جیا بن و لای وابوو مه‌زهه‌ب ئه‌مری تایبه‌تی ئینسانه و نابێت تێكه‌ڵاوی كێشه سیاسیه‌كان بكرێت. به‌رامبه‌ر به‌گه‌لێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كوو سته‌م له سه‌ر ژن هه‌ڵویستی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی هه‌بوو.
پرسیار:
شتێك كه جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، چۆن و بۆچی پیاوێكی ئاینی و مه‌زهه‌بی وه‌كوو مامۆستا شێخ عیزه‌دین. ده‌بێته كۆمه‌ڵه؟ یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه حساب ده‌كرێت و دۆستی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی چه‌پ و ماركسی بووه؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده:
ه راستیدا مامۆستا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه بیروباوه‌ری ئاینی هه‌بوو، ئینسانێكی كراوه و رووناكبیر بوو. ئه‌و هیچ وه‌ێكچوونێكی له هیچ بابه‌تێكه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌لاكانی دیكه‌ی كوردستان نه‌بوو. به‌رامبه‌ر به كۆماری ئیسلامی هه‌ڵوێستێكی لێبڕاوانه‌ی هه‌تا سه‌ری هه‌بوو و له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان حازر نه‌بوو، هیچ سازشێك بكات.
سه‌باره‌ت به جێگا و شوێن و كه‌سایه‌تی مامۆستا شێخ عیزه‌دین له شوێنێكی تردا وتوومه:
مامۆستا شێخ عێزه‌دین كه بێگومان پیاوێكی موسڵمان بوو، بۆ ماوه‌ی ٣٢ ساڵ دۆستی نزیك و هاوخه‌باتی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كۆمۆنیستی له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشێگڕانه‌ی كوردستاندا بێت. په‌یوه‌ندییه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی و متمانه‌یه‌كی قووڵ به یه‌كتر دامه‌زرابێ.
ده‌گوترێت كه هۆكاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئه‌وه‌یه كه مامۆستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كه‌سایه‌تییه‌كی موسڵمان بوو، به‌ڵام باوه‌ڕی پته‌وی به جیایی دین له ده‌وڵه‌ت بووه و ئه‌وه به هۆكاری ئه‌م پێوه‌ندییه ناو لێده‌برێت. یان ده‌گوترێت كه مامۆستا لایه‌نگری یه‌كسانی ژن و پیاو بوو، یان وه‌كوو كۆمه‌ڵه مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی به رێگای رزگاری نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌زانی. بێگومان هه‌مووی ئه‌وانه له زومره‌ی ئه‌و راستیانه‌ن كه له هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌ی مامۆستادا ره‌نگیان ده‌دایه‌وه. خۆی له خۆیدا هۆكاری راده‌یه‌ك نزیكین، به‌ڵام ته‌نیا به‌شێك له راستین و ناتوانن به ته‌نیایی هۆكاری ئه‌م پێوه‌ندییه نزیكه ته‌وزیح بده‌ن. كه‌م نین ئه‌م لایه‌نانه‌ی كه كه‌م و زۆر خاوه‌نی هه‌مووی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ن، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له نێوان كۆمه‌ڵه و مامۆستادا بوو، له نێوانیاندا شكڵی نه‌گرتووه.
ئه‌وه‌یكه مامۆستای “شێخ عێزه‌دین” و كۆمه‌ڵه‌ی له یه‌ك نزیكتر ده‌كرده‌وه، له پاڵ ئه‌م خاڵه هاوبه‌شانه هاوهه‌ڵوێستی یان بڵێین هه‌ڵوێستی نزیكی سیاسی ئه‌م دوو لایه‌نه له یه‌كتر له گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه‌دا بوو. چاوخشاندنێك به سه‌ر گرینگ‌ترینیان و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌ڵۆیستی ماموستا له سه‌ریان ره‌مزی ئه‌و خۆشه‌ویستیه دوولایه‌نه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خات.
هه‌ڵوێستی سیاسی مامۆستا له هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد دا به‌رامبه‌ر به ره‌وتی وتووێژه‌كان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی له ساڵانی دوای سه‌ركه‌وتی شۆڕشی گه‌لانی ئێران. له‌م ده‌وره‌یه‌دا مامۆستا و كۆمه‌ڵه به سه‌همی خۆیان هه‌وڵیان دا كه داخوازییه‌كانی ره‌وای گه‌لی كورد له مه‌ڕ سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی به شێوه‌یه‌كی هێمنانه جێبه‌جێ بێت. كاتێك بۆ هه‌موان ده‌ركه‌وت كه به ره‌سمی ناسینی هیچ مافێكی ئینسانی خه‌ڵكی كوردستان له جه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی‌دا نییه، مامۆستا تووشی هیچ رارایه‌ك نه‌بوو له‌وه‌یكه پشتیوانی له مقاومه‌تی چه‌كدارانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات و جل و به‌رگی پێشمه‌رگانه‌ی كرده به‌ر و وخۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی شان به شانی پێشمه‌رگه، شی‌و و هه‌ردیان بڕی. با لێره‌وه به شوێن باقی رووداوه گرینگه‌كانی 32 سالی رابردووی كوردستاندا بچین :
هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه و مه‌سئولانه‌ی مامۆستا له شه‌ڕی ناوخۆ، سه‌ره‌تا و پره‌نسیپه‌كانی پێوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشێگڕانه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان،، شه‌ڕی ئێران و عێراق، دۆستان و هاوپه‌یمانانی مامۆستا له ناو ریزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ری له ئێران، هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی باڵای خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له ناوچه‌كه، پڕۆژه‌ی ئیسلاحی كۆماری ئیسلامی و هاتنه كایه‌ی ریفۆرمخوازانی حكومه‌تی له ئێران، چ له دووی جۆزه‌ردانی ١٣٧٦ و چ له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ساڵی ١٣٨٨. ئه‌مانه نمونه‌گه‌لێكن له‌و خاڵه گرینگ و وه‌رچه‌رخانه سیاسیانه‌ی كه تێیاندا هه‌ڵوێستی مامۆستا و كۆمه‌ڵه وه‌كوو یه‌ك و یان گه‌لێك نزیك له یه‌ك بۆه. به لێكۆلینه‌وه له‌م هه‌ڵوێستانه‌یه كه ده‌وری ماموستا له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كورد دا و له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئیران دا ده‌ر ده‌كه‌وێ.
ته‌نانه‌ت كاتێك قسه له سه‌ر باوه‌ری مامۆستا به سه‌ره‌تای جیایی دین له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین له بیرمان بێ كه ئه‌و هه‌ڵوێسته لای ئه‌و له كاتێكدا گه‌ڵاڵه نه‌بووه كه هه‌مووان ئاسه‌واری حكومه‌تی ئیسلامیان به گۆشت و پێست و ئێسقانه‌وه چێشتووه. به‌ڵكوو له ساڵی ١٩٧٩ واته ئه‌و كاته‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له لوتكه‌ی نفووزی خۆی دابوو و هێشتا ته‌زووی ده‌سه‌لاتی به له‌شی خه‌لكدا نه‌هاتبوو، مامۆستا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی روو له كۆمه‌ڵانی ملیۆنی خه‌ڵك ده‌رده‌بڕی.
مامۆستا هه‌رگیز مزگه‌وتی نه‌كرد به سه‌نگه‌رێك بۆ بردنه پێشی ئامانجه سیاسییه‌كانی خۆی، ئه‌و ئه‌م ئه‌ركه‌ی بۆ خۆی دانه‌نابوو كه مه‌لایانی ئایینی كوردستان له ده‌وری یه‌ك كۆ كاته‌وه، به‌ڵكوو هه‌وڵی ئه‌وه بوو كه ده‌وری سه‌لبی ئه‌وان له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
به داخه‌وه ته‌مه‌ن و هه‌لومه‌رجی سیاسی زه‌مانه‌ش مه‌جالی ئه‌وه‌ی نه‌دا كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی وا مامۆستا بۆ خۆی دانابوو، به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام سوونه‌تێك كه ئه‌و له خۆی به‌جێهێشت، له سه‌ر خه‌باتی سیاسی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌ر دیار ده‌بێت.
پرسیار:
چۆن له كاتی پێكهاتنی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی كورد. بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران. مامۆستاتان دیاریكرد به سه‌رۆكی وه‌فدی كوردی؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده:
یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه مامۆستا له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا گه‌لێك خۆشه‌ویست بوو، رووی له هه‌ر شارێك ده‌كرد به هه‌زاران كه‌س به پێشوازیه‌وه ده‌هاتن، نه‌ك وه‌كوو پیاوێكی ئاینی، به‌ڵكوو وه‌كوو هه‌ڵسوڕاوێكی سیاسی له ناو كۆری خه‌باتدا بوو. بێ گۆمان مافی خۆی بوو كه له “هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كورد”دا جێگا و شۆنێكی دیاری هه‌بێت. بوونی مامۆستا به سه‌رۆكی هه‌یئه‌ته‌كه، كێشه‌ی نیوان كۆمه‌ڵه و دیموكراتی له سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌یئه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر كرد. دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر دیاری كردنی مامۆستا وه‌كوو سه‌رۆكی هه‌یئه‌ت ساغ بووینه‌وه، ئه‌و جار توانیمان جێگا و شوێنی حیزبی دیموكرات وه‌كوو وته‌بیژی هه‌یئه‌ته‌كه بسه‌لمێنین. حیزبی دیموكرات داوای سه‌رۆكایه‌تی هه‌یئه‌تی ده‌كرد.
پرسیار:
وه‌كوو ده‌وترێ قاسملۆ دواتر له مامۆستا نیگه‌ران بووه كه سه‌رۆكی هه‌یئه‌ت بێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه مامۆستا به لای كۆمه‌ڵه‌دا بێت؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده:
له‌راستیدا حیزبی دیموكرات مامۆستایان خۆش نه‌ده‌ویست و بوونی ئه‌ویان به‌رێگر له سه‌ر پاوانخوازیه‌كانی حیزب ده‌زانی. هه‌ڵوێستی مامۆستا له سه‌ر كێشه سیاسیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م له هه‌ڵویستی حیزبی دیموكرات دوور بوو و له‌م بابه‌ته‌وه به كۆمه‌ڵه‌وه نزیكتر بوو. حیزبی دیموكرات به هۆی نفوزێك كه مامۆستا هه‌یبوو، ناچار بوون به نابه‌دڵی سازشی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
پرسیار:
بۆ ماموستا شێخ عێزه‌دین به‌و هه‌موو نفوزه‌ی هه‌بیوو، خۆی حیزبێكی ئیسلامی دروست نه‌كرد و هه‌میشه له پاڵ كۆمه‌ڵه مایه‌وه؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده:
به بروای من دوو هۆكاری هه‌بوو، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه مامۆستا هه‌ستی ده‌كرد له‌رووی سیاسیه‌وه له كوردستانی ئێران بۆشایه‌كی ئه‌وتوو نییه كه پێویست بێت ئه‌و به پێكهێنانی حیزبێكی سیاسی پڕی بكاته‌وه. دووهه‌م مامۆستا هه‌ستی ده‌كرد به‌وه‌یكه به دانانی حیزب ئه‌و شوروشوقه‌ی كه هه‌یه‌تی بۆ هه‌ڵسوڕانێكی ره‌ها له‌ده‌ستی ده‌دات و ده‌كه‌وێته ناو گێژاوه‌ی به‌رێوه‌بردنی حیزب كه له‌گه‌ڵ رووحیه‌ی شه‌خسی ئه‌و نه‌ده‌هاته‌وه.
پرسیار:
ئایا ده‌كرێت بڵێین مامۆستا چه‌نده مه‌زهه‌بی بوو، ئه‌وه‌نده‌ش ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز بوو؟ بۆ نموونه له بابه‌تی داوای جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌تدا؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده:
ئه‌وه راسته كه باوه‌ر به جیایی دین له ده‌وڵه‌ت یه‌كێك له پرنسیبه‌كانی مامۆستا بوو، به‌ڵام نزیكی كۆمه‌ڵه و مامۆستا گه‌لێك هۆكاری سیاسی كۆنكرێتیشی هه‌بوو كه باسم كرد.