ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ، هه‌زاران كه‌س به مه‌به‌ستی پاڵپشتی له خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له شاری “له‌نده‌ن” پایته‌ختی وڵاتی ئینگلیس ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان .
ئه‌م خۆپیشاندانه له كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه ئۆپراسیۆنی بردنه ده‌ره‌وی هاوڵاتییانی بیانی و هاوكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئا‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆل به‌رده‌وامه . خۆپیشانده‌ران له شاری له‌نده‌ن به به‌رز كردنه‌وه‌ی لافیته ، دورشمی “نا بۆ تاڵیبان” و “ئاشتی بۆ ئه‌فغانستان”یان سه‌ردایه‌وه و به سه‌دان ئاڵای وڵاتی ئه‌فغانستان له ده‌ستی خۆپیشانده‌ران ده‌شه‌كایه‌وه . شایانی باسه هاوكات هه‌ر به‌و مه‌به‌سته له شاری “گلاسكۆ” هه‌ڵكه‌وتوو له وڵاتی ئیسكاتله‌ند خۆپیشاندانێكی جه‌ماری به‌ڕێوه چووه.