یهكێتیی ئۆرووپا لەبەیاننامەیەکدا دهوڵهتی توركییهی به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار كردووه و ڕایگهیاندووه: توركییه بەردەوامە لە پێشیلکردنى مافی مرۆڤ و ئازادیە گشتییەکان.
ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپهڕ، یەکێتیى ئۆرووپا بەیاننامەیەکى دژ بە دهوڵهتی توركییه دەرکرد و تیایدا سەرکۆنەى پێشێلکارى مافی مرۆڤی لەم وڵاتە كردووه. له بهشێك لهم بهیانییهدا هاتووه: “دادگایی کردنى چالاکوانانى بوارى مافی مرۆڤ بەڵگەیە لەسەر پاشەکشەى ئازادیە گشتییەکان لە توركییه و جەختیش دەکاتەوە، رێزگرتن لە ئازادییەکان و مافی مرۆڤ و یاسا داهاتوى پەیوەندییەکانى یەکێتییەکە لەگەڵ توركییه دیارى دەکات.” جێگهی ئاماژهیه، دادگاى توركییه بڕیارى زیندانى کردنى بۆ دو بەرپرسى رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى بە تۆمەتى پەیوەندى لەگەڵ گرووپێكی تیرۆرستى کە لە توركییه کاردەکەن دەرکردووە، تۆمەتێک کە لە لایەن رێکخراوەکەوە رەتکراوەتەوە.