“یه‌كێتیی ئازادی كرێكارانی ئێران” له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك وێڕای مه‌حكووم كردنی شه‌پۆلی به‌ربڵاوی سه‌ركوتی كرێكارانی ئێران، خوازیاری ئازادكردنی خێرا و بێشه‌رتومه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بوو.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، “هێرشی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هێپكۆ و برینداركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م كرێكارانه و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٨ كه‌سیان، له لایكه‌وه به ئامانجی كۆتایی هێنان به ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و له لایكی دیكه‌وه به مه‌به‌ستی پێكهێنانی فه‌زای ترس و تۆقاندن له‌ناو باقی كرێكاران له باقی ناوه‌نده كرێكارییه‌كان ئه‌نجام دراوه.” یه‌كێتیی ئازادی كرێكارانی ئێران وێڕای ڕاگه‌یاندنی توڕه‌یی خۆی له هێرشی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هێپكۆ و ده‌ركردنی حوكمی قورس له‌دژی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و ئه‌ندامانی گوڤاری “گام” و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار و چالاكانی ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، خوازیاری ئازاد كردنی سه‌رجه‌م كرێكاران و چالاكانی كرێكاری به‌ندكراو بوو.