خه‌ڵكی سنه و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان ڕاگه‌یاند.
له به‌شێك له‌م به‌یاننامه هاتووه، خه‌ڵكی ئازادیخواز، كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئێران، ماوه‌ی ١٤ ڕۆژه خه‌ڵكی ئۆستانی خووزستان له دژی هه‌ژاری، برسیه‌تی، بێكاری و نه‌بوونی ئاو و كاره‌با كه له سه‌ره‌تایی ترین پێداویستییه‌كانی ژیانی هه‌ر مرۆڤێكه، ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی هیچ سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه به‌ڵكوو وڵامی خواسته‌كانیان به كۆشتن و سه‌ركوت داوه‌ته‌وه. تا ئه‌م كاته ٩ كه‌س له هاووڵاتییانی خووزستانی گیانیان له ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی بریندار و به سه‌دان كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئێمه خه‌ڵكی شاری سنه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیم به توندترین شێوه مه‌حكووم ده‌كه‌ین و له ته‌واوی خه‌ڵكی ئازادیخوازی داواكارین، پشتیوانی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی خووزستان ڕابگه‌ینن.
