“ڕێكخراوی چاودێری به‌سه‌ر پشتیوانی له پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ” له ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه داوای له كاربه‌ده‌ستانی ئێران كردووه كه “ئیسماعیل به‌خشی، سپیده قولیان، عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی، ئه‌میرحسێن محه‌ممه‌دی فه‌ردن ساناز ئه‌ڵڵایاری، ئه‌میر ئه‌میرقولی و محه‌ممه‌د خۆنیفهر” و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ به بێ شه‌رتومه‌رج ئازاد بكرێن.
“ڕێكخراوی چاودێری به‌سه‌ر پشتیوانی له پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ” له‌م به‌یانییه‌دا داوای موخاتبینی خۆی كردووه كه له هه‌ر ڕێگه‌یه‌كه‌وه كه ده‌كرێت داوا بكه‌ن له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی كه دڵنیایی بدات له پاراستنی ته‌ندرووستی ده‌روونی و جه‌سته‌یی، “ئیسماعیل به‌خشی، سپیده قولیان، عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی، ئه‌میرحسێن محه‌ممه‌دی فه‌ردن ساناز ئه‌ڵڵایاری، ئه‌میر ئه‌میرقولی و محه‌ممه‌د خۆنیفهر” و سه‌رجه‌م پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له ئێران. هه‌روه‌ها دڵنیایی بدات كه مافی مرۆڤ و ئازادی بنه‌ڕه‌تی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و جاڕنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كه ئێران به‌ڵێنی داوه ڕه‌چاوی بكات، بپارێزێت.