چالاکانی مەدەنیی شاری سنە، سەبارەت بە هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە. له به‌شێك له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه:
ئەزموونی دێموکراسی لە هەر شوێنێکی جیهاندا دەبێت وەکوو بایەخ و بەهایەکی مرۆڤانە و دەسکەوتێکی گشتی و بەرهەمێکی گەردوونی سەیری بکرێت و بپارێزرێت.
یەکێک لەو ئەزموونانە، ئەزموونی دێموکراسی لە ڕۆژئاوای کوردستانە کە سەرەڕای هەموو کەموکۆڕییەکانی، بوو بە خاڵێکی پرشنگداری ڕۆژهەڵاتی ناوینی ئاخێزگەی شەڕ و گۆڕەپانی دابەشکارییە جیهانییەکان، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دڕندەترین هێزی سەدەی ٢١ واتە داعش و پێشکەشکردنی ئەزموونی پێکەوە ژیان و ئاشتەوایی، دوو دیوی ئەم وێنا جوانەیەن کە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ مرۆڤایەتی نەخشاندی. له به‌شێكی تری ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: هەر بۆیە ئێمە وەکوو کۆمەڵگای مەدەنیی شاری سنە هێرشکردن بۆ سەر ڕۆژئاوا بە هێرشکردن بۆ سەر هەموو دەسکەوتە مرۆڤییەکان دەزانین و ناونانی ئەم هێرشە بە سەرچاوەی ئاشتی هەوڵدانێک بۆ بەلاڕێدابردنی وشیاریی جیهانی و پەردەپۆشکردنی ئەم تەقەلا نامرۆڤانە دەزانین. هه‌روه‌ها، زیاتر له ٢٢ سازمان و ئه‌نجۆمه‌نی ناوه‌نده‌كانی شاری مه‌هاباد و ده‌روبه‌ری، به بلاوكردنی به‌یانییه‌كدا هێرشی ده‌وڵه‌تی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوایان مه‌حكووم كرد. له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: جارێكی دیكه ئه‌ردۆغان به چرا سه‌وزی ئا‌مریكا و به بیانووی ئه‌منییه‌تی توركییه، هێرشێكی به‌ربڵاوی دژی كورده‌كانی سورییه ده‌ست پێكردووه كه درێژه‌ی ئه‌م هێرشه، جێگه له ئاواره‌یی و كۆشتن و وێرانی دهستاوهردێكی دیكه‌ی نیه. هه‌ر بۆیه ئێمه دامه‌زراوه‌كان و ئهنجۆمهنهكان و رێكخراوه مه‌دنییه‌كان وێڕای مه‌حكووم كردنی هێرش بۆ سه‌ر خاكی سورییه و هه‌ڵمه‌ت و كۆشتنی ژنان و پێاوان و منداڵانی بێ دیفاع له لایه‌ن ده‌وڵتی ئه‌ردۆغانه‌وه له ناوه‌نده نیونهتهوهیهكان داوا ده‌كه‌ین كه به‌ر به حه‌ره‌كه‌تی دژه مروڤی و كۆشتارهی بێ ڕه‌حمانه بگیرێت.