سه‌دان كه‌س له چالاكانی سیاسی، كلتووری و مه‌ده‌نی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ڕێگه‌ی واژۆ كردنی به‌یانییه‌ك، خوازیاری پشتیوانی كردن له “كه‌مپه‌ینی جیهانیی بۆ ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی” بوون.
له‌و به‌یانییه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه، بوونی به‌ندكراوی سیاسی و عه‌قیده‌تی “ماهیه‌تی دژه ئازادی و سته‌مكارانه”ی كۆماری ئیسلامی نیشان ده‌دات، ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌م به‌ندكراوانه له دادگا فهرمایشیهكاندا حوكمی قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و له باروودۆخی خراپ و دژه ئینسانیی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه باروودۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی و ده‌رمانیی زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی، به‌تایبه‌ت له‌م ده‌وره‌یه‌دا كه نه‌خۆشیی كۆرۆناشی پێ زیاد بووه، زیندانه‌كانی ئێرانی كردووه‌ته قه‌تڵگای مرۆڤه بێ تاوان و ئازادیخوازه‌كان.