ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێنج هه‌زار كه‌س له پارێزه‌رانی مافی كرێكاران له‌ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه، له‌ئاست په‌سه‌ندكراوی شوڕای باڵاكی كاری ڕژیم سه‌باره‌ت به دیاری كردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “به پێی ڕێككه‌وتنی نوێنه‌رانی كارفه‌رماكان و ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به دیاری كردنی لانیكه‌م حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ و زیاد كردنی ٢١ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كان له‌چاو ساڵی ڕابردوو، ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران بۆ یه‌ك ملیۆن و ٨٣٥ هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌پێی ڕاگه‌یاندنی بانكی مه‌ركه‌زی له ڕێكه‌وتی ١١ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، ڕێژه‌ی ئاوسان له ساڵی ٩٨ زیاتر له ٤١ له‌سه‌د بوو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، قیمه‌تی سه‌وه‌ته‌ی گوزه‌ران له دانیشتنه‌كانی ڕه‌سمی كومیته‌ی دیاری كردنی حه‌قده‌ست، ٤ ملیۆن و ٩٤٠ هه‌زار تمه‌ن دیاری كراوه و نوێنه‌رانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت و كارفه‌رماكان، ئه‌م ڕێژه‌یه‌یان واژۆ كردووه. واژۆكارانی ئه‌م به‌یانییه هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه پێكهاته‌ی خراپ و ناكارامه‌ی شوڕای باڵای كار، به‌شێوه‌ی دوو لایه‌نه، هه‌ستاوه به دیاری كردنی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ٢١ له‌سه‌دی حه‌قده‌ستی كرێكاران.