كۆنفدراسیۆنی فه‌رانسه‌وی دیموكراتیكی كار، كۆنفدراسیۆنی گشتی كار، فدراسیۆنی سه‌ندیكایی یه‌كگرتوو، ئیتحادییه‌ی سه‌ندیكایی بۆ هاوده‌نگی و ئیتحادییه‌ی میللی سه‌ندیكا سه‌ربه‌خۆكانی فه‌رانسه، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو چالاكی كرێكاری “مه‌حموود ساله‌حی” و “عۆسمان ئیسماعیلی” له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ربڕی.
له‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌دا هاتووه: ئێمه سه‌ندیكاكانی فه‌رانسه خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “مه‌حموود ساڵه‌حی” و “عۆسمان ئیسماعیلی” و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و حۆكمانهین كه به‌سه‌ر ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه سه‌پاوه. سه‌ركۆت و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری “فه‌رزانه زیلابی” پارێزه‌ری مافی كرێكاران و پێرسۆنێلی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په مه‌حكووم ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها خوازیاری ده‌ست به‌جی ئازاد كردنی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی سهندیكالیستهكان و چالاكانی مافی ڕه‌وای كرێكارانین. له به‌شێكی دیكه له به‌یاننامه‌یه هاتووه: ئیمه سهندیكالیستهكانی فه‌رانسه له ڕژیمی ئێران خوازیارین كه به ته‌واوی ئه‌م په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یانه كه واژۆی كردووه پێبه‌ند بێت و مافه‌كانی كرێكاران له‌وانه: مافی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه، مافی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، مافی مانگرتن له كار و هه‌بوونی قه‌راردادی دڕێژماوه، له به‌رچاو بگرێت.