دوو كونفدراسیون و یه‌كیه‌تی كرێكاری به بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو نامه بۆ “حه‌سه‌ن ڕۆحانی”، خوازیاری ده‌ست به‌جی ئازادكردنی دوو چالاكی كرێكاری “مه‌حموود ساڵه‌حی” و “عوسمان ئیسماعیلی بوون.
كونفدراسیوونی مه‌وادی خۆراكی له نامه‌یه‌ك دا به كۆكردنه‌وه‌ی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار واژۆی ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه ڕایگه‌یاند: تاوانی ئه‌م دوو چالاكه كرێكاریه ته‌نیا به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكاره كه پتر له سه‌د ساڵه له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. زۆرتر له ٢ملیۆن و نیو ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه جیهانییه له سه‌رانسه‌ری جیهان، خوازیاری ئازادی دوو داكۆكیكاری مافی كرێكاران “مه‌حموود ساڵه‌حی” و “عۆسمان ئیسماعیلی” بوون كه له ڕۆژی یه‌كه‌شه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان پاش بانگ كرانیان بۆ دادستانی شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. هه‌روه‌ها كۆنفدراسیوونی جیهانی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كانیش له‌م باره‌وه ده‌نووسیت، “ئازار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندانی كردنی داكۆكیكارانی مافی كرێكاران نابێته هۆی چاره‌سه‌ر كردنی ناكۆكی قووڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له ئێران. شایانی باسه ئه‌م كۆنفدراسیۆنه داوای له ده‌وڵه‌تی ئێران كردووه تا ده‌ست به‌جێ و به بێ شه‌رت و مه‌رج “مه‌حموود ساڵه‌حی” و “عوسمان ئیسماعیلی” ئازاد بكات.